بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا، محه‌ممه‌د که‌ریم ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح گوتی: پێشبینی ده‌کرا، عێراق له‌گه‌ڵ ڕووسیا، گرێبه‌ستی کڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌کی "ئێس300" و "ئێس400" بکات، به‌ڵام لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی دژی ئه‌و پرسه وه‌ستاوه‌ته‌وه و به روونی به عێراقی راگه‌یاندووه، که رێگه‌نادات ئه‌و سیستمه بکڕێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ریکا هیچ جێگره‌وه‌یێکی بۆ ئه‌و سیستمه به‌رگرییه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام وه‌ک گابه‌ردێک له‌سه‌ر رێگه‌ی کڕینی ئه‌و سیستمه رووسیه بووه‌ته کۆسپ و ناهێڵێت عێراق توانای خۆی له رووی به‌رگری ئاسمانییه‌وه پێش بخات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment