جێگری سەرۆکی هەرێم: مه‌ترسیی جدیی داعش له‌سه‌ر که‌رکووک و ده‌ره‌وه‌ی که‌رکووکیش هه‌یه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، داعش به ‌جووڵه‌یێکی به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستی به‌ چالاکی کردووه‌ته‌وه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دۆخی که‌رکووک له‌بار نییه‌.

کوردپرێس:

شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە باس نیوزی ڕاگەیاند: "له ‌هه‌ندێک ناوچه‌ داعش به‌ به‌هێزی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و جێگیر بوون“.

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە کە ئێستا چەکدارانی داعش بە شێوەی پارتیزانی پەلاماری هێزەکان دەدەن و هێرش دەکەن، ”بە ‌تایبه‌تیش له‌ زنجیره ‌چیاکانی حه‌مرین و ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ ده‌که‌ونه‌ سنووری بۆشایی ئه‌منیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق، به‌شێکیش له ‌پشت ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراقه‌وه‌ جووڵه‌یان هه‌یه‌، واته‌ لە سنووری سوپای عێراقەوە“.

شێخ جەعفەر بە گرنگی دەزانێت هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له رووی هه‌واڵگری و لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شەوە هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە لە هەموو شوێنەکان مەترسیی داعش هەیە، بە تایبەتیش لە کەرکووک و دەرەوەی شاری کەرکووک کە ”لە هەموو بارێکەوە لە دۆخەکە دەترسین“.

News Code 210523

Your Comment

You are replying to: .
captcha