کوردپرێس: سەفین دزەیی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: لە پەیوەندیی تەلەفۆنیمدا لەگەڵ ژمارەیێکی بەرچاو لە باڵیۆز و نێردەی دپیلۆماسی وڵاتان، سەرجەمیان نیگەرانیی زۆریان لەهەمبەر بە هێرش و هەڵکوتانە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەربڕیووە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی راشیگەیاندووە "هاوکات باڵیۆز و نێردەی دپیلۆماسی وڵاتان داوای هێوربوونەوە و لێکۆڵینەوەی دەستبەجێیان کردووە بەرامبەر بەو هەڕەشە کە مەترسییێکی جددییە بۆسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی، سیاسیی، پێکەوەژیان، سەقامگیری و مافە دەستوورییەکان لە ناوچەکە بەگشتیی و لە بەرامبەردا سوپاس و پێزانینم هەبوو بۆ هەڵوێست و تێگەیشتنیان".
ڕۆژی شەممە، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لەهەمبەر لێدوانێکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھۆشیار زێباری لەبارەی حەشدی شەعبییەوە، لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەردەم بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق خۆپیشاندانیان سازکرد. لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی کەڕادە ناوەڕاستی بەغدا، لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە سووتێنرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment