بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەمە 27ی ڕەزبەری 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 3 هەزار و 890 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 530 هەزار و 380 حاڵەت.
هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 252 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 30 هەزار و 375 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 427 هەزار و 400 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
Your Comment