کوردپرێس: لە بەیانی ئەمڕۆ دەیان لایەنگری حەشدی شەعبی چوونەتە بەردەم لقی پارتی لەبەغدا و ناڕەزایی لە دژی لێدوانێکی هۆشیار زێباری، بەڵام پێشتر بەرپرسی لقەکەو سەرجەم کارمەندانی لقەکە بارەگاکەیان جێهێشتوە.
هەر بەپێی زانیاریەکان، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەم بارەگای پارتی بۆ پاراستنی بارەگاکە گردبوونەوە.
شەوی 30ی مانگی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵ دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شهش مووشهک له دهرهوهى سنوورى پارێزگای ههولێر ئاڕاستهى فڕۆکهخانهى ههولێر کراون، بهڵام هیچ زیانێکى لێنهکهوتهوه.
دوای ئەو رووداوەش هۆشیار زێباری، ئهندامی مهکتهبی سیاسی پارتی رایگەیاند، ئاڕاستەکردنی ئەو ژمارە مووشەکە هەوڵێکی دیکەیە بۆ ئاڵۆزکردنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق، هێرشەکە لەلایەن هەمان ئەو گرووپە چەکدارانەوە ئەنجام دراوە، کە ئاڵۆزییان لەشاری بەغدا دروست کردووە و هێرشیان کردەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، بۆیە پێویستە ڕێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی رووداوانە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment