فەرماندەی گشتیی یەبەشە: هیچ دەستوەردانێک لە کاروباری شنگال قبووڵ ناکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال رایدەگەیەنێت کە لە هیچ کەس و لایەنێک قبووڵ ناکەین دەستوەردان لەکاروباری شنگالدا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژوار فەقیر، فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە)، لە وتارێکیدا وتی "رێککەوتنی شنگال بەبێ ئاگاداریی ئێمە و خەڵکی شنگال کراوە، با هەموو دونیا باش بزانن، ئێمە وەکوو هێزەکانی بەرخودانی شنگال دژی ئەو رێککەوتنەین و مایەی قبووڵ کردن نییە... لە هیچ کەسێکیش قبووڵ ناکەین دەستوەردان لە کاروباری شنگالدا بکات، بەبێ وەرگرتنی راوبۆچونی خەڵکەکەی.

به‌پێی ناوه‌ڕۆکی رێککه‌وتنی حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، قایمقامێکی نوێ بۆ شنگال داده‌نرێت و به‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌کانی دیکه‌ی قه‌زاکه‌دا ده‌چنه‌وه‌.

هەر بەپێی رێککەوتنەکە، دۆسیه‌ی ئه‌منی شنگال ده‌درێته‌ پۆلیسی ناوخۆیی، ده‌زگای هه‌واڵگری، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی سه‌ر به‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 500 کارمه‌ندی ئه‌منی که‌ هه‌زار و 500یان له‌ ئاواره‌ شنگالییه‌کانی ناو که‌مپ و هه‌زاریان له‌ دانیشتوانی ئێستای شنگال بن. لەگەڵ‌ دوورخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی دیکه‌ و پێنه‌دانی هیچ رۆڵێک به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان و ئه‌و هێزانەی‌ نزیکن لەوەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210439

Your Comment

You are replying to: .
captcha