کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 14ی تشرینی یەکەمی 2020 شەمام شەوقی ژنە دیپلۆماتكاری كورد نووسراوی دەرچوونی بە باڵیۆزبوونی پێشكەشی سیمۆنیتا سوماروگا سەرۆكی سویسرا كرد.
باڵیۆزی نوێی عێراق لە سویسرا لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لەمەراسیمێكی تایبەتدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەمڕۆ نوسراوی باڵیۆزبوونی پێشكەشی سەرۆكی سویسراكردووە.
باسیلەوەشكردووە، لەمیانەی مەراسیمەكەدا سڵاوی سەرۆكۆماری عێراق د.بەرهەم ساڵحم گەیاندووەتە سیمۆنیتا سومارۆگا و هەروەها پەیوەندی لەمێژینەی نێوان هەردوو وڵات كە بۆ ساڵانی 193 دەگەڕێتەوە باسكردووە.
هەروەها باڵیۆزی نوێی عێراق لە سویسرا ئەوەشی وتووە، باسی رۆڵی گرنگی سویسرامان كردووە لە رووی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتییەوە.
خاتوو شەمام شەوقی لە 15-12-1956 لە شاری سلێمانی چاوی بە دنیا هەڵهێناوە، کچی مەحموود عەبدولقادر شەوقییە کە لەساڵی (1900) لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، باوکی کەسێکی رووناکبیری سەردەمی خۆی بووە، دەرچووی خوێندنگای (روشدی سەربازی) بووە، زمانەکانی فارسی و تورکی و ئینگلیزی زانیووە، زۆر نزیک بووە لە شێخ مەحموودی نەمرەوە.
ناوبراو پەڕلەمانتاری یەکەم خولی پەڕلەمانی کوردستان بووە لەسەر لیستی یەکێتی.
Your Comment