کوردپرێس:
فەریبۆرز کەرەمی بەڕێوەبەری جادەوبان و گواستنەوە لە پارێزگای کرمانشان ڕایگەیاند بە مەبەستی نۆژەن کردنەوە و چاک کردنی جادەی ڕەوانسەر بۆ کامێران ئەو جادەیە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ داخرا.
کەرەمی ڕوونیشی کردەوە کە ئەرکی نۆژەن کردنەوەی جادەکە دەکەوێتە ئەستۆی ئیدارەی جادەوبان و گواستنەوەی پارێزگای کوردستان.
شایانی باسە جادەی ڕەوانسەر بۆ کامێران یەک لەو میحوەرانەیە کە کەمترین خۆمەتگوزاریی تێدا ئەنجام دەبێت و بیناسازی و هەبوونی گوندەکانی سەر جادەکە لەمپەرن بۆ پێدانی خزمەتگوزاریی شایستە.
Your Comment