بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانیی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کوەیت و لەلایەن عەلی جەڕاح وەزیری کاروباری دیوانی میریی وڵاتەکەوە پێشوازیی لێکرا.
دواتر کۆبونەوەی لەگەڵ نەواف ئەحمەد جابر میری نوێی کوەیت دەستپێکرد و پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک میری وڵاتەکە، هەروەها هاوخەمیی هەرێمی کوردستانی بەبۆنەی کۆچی دوایی سوباح ئەحمەد جابر ئەلسوباح میری پێشووی وڵاتەکە دەربڕی.
هەریەکە لە هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم یاوەریی نێچیرڤان بارزانی دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment