بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی هەینیی رابردوو ئاگر لە دارستانی شارۆچکەیێکی سەر بە پارێزگای هاتای کەوتەوە، دواتر ئاگرەکە شارۆچکەکانی ئارسوز و ئیسکەندەرونی گرتەوە، دواتر سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا پەکەکەیان بە کردنەوەی ئاگرەکە تۆمەتبار کرد بەڵام پەکەکە ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە"، کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، رایگەیاندووە: "پەکەکە بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و تاڵانکردن لەلایەن تورکیاوە دەستی بە تێکۆشان کردووە، پێویستە هەموو کەسێک ئەوە بزانێت، کە لەسەر رێبازی ئۆجەلان درێژە بە خەباتی دیموکراسی، ژینگەیی و ئازادیی ژن دەدات".
هەپەگە دوپاتی کردووەتەوە، پەکەکە لە ناوچەکانی وەک هاتای و ئیسکەندەرون، بەمەبەستی بەرگری، پێویستی بە دارستان هەیە، بۆیە دارستان ناسووتێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment