بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەفدێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئەمیری، جێگری وەزیری ئیتڵاعات، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبونەوەکەدا کە جەمال حاجى محەمەد، سەرۆکى جڤاتى گشتى ئامادەى بوو، هەردوولا تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراقیان کرد، هاوکات تاوتوێى پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەک و بزووتنەوەی گۆڕان و ئێران لەلایێکی دیکەوە کرا.
شاندی ئێرانی خوازیاربوون کورد رۆڵی ئیجابی هەبێت لە ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوە ژیان لە ناوچەکەدا، هەروەک ئاماژە بە پێویستى بەرەوپێشبردنى پەیوەندی نێوان کورد و پێکهاتەکانی دیکەی عێراق و هەوڵی سەقامگیری دۆخی ئێستا کرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment