گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و عێراق دەستپێدەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ڕ‌‌ۆژی دووشەممە گەشتەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر حسێن وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، گەشتەکانی نێوان عێراق و ئێران بەپێی خشتەیێکی دیاریکراو و بۆ کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق ڕۆژی دووشەممە دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دەستپێکردنەوەی گەشەتەکان پاش وەرگرتنی رەزامەندی دەسەڵاتدارانی فرۆکەوانی ئێران بووە".

باسی لەوەش کردووە، "گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف بۆ فڕۆکەخانەکانی تاران و مەشهەد و بە پێچەوانەشەوە دەبێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی ٢٥ مانگی رابردوودا و لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و ئێران راگیران.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210395

Your Comment

You are replying to: .
captcha