کوردپرێس:
کونسووڵخانەی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند مەهدی شووشتەری سەرکونسووڵی ئێران لەگەڵ چەتۆ ساڵح بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆ بووەتەوە و دو لایەن لەسەر کێشە ڕاگیرانی تەنکەرە نەوتە ئێرانییەکان لە دەروازەی سنووری باشماخ و پەروێزخان و چارەکردنی ئەو کێشەیە باس و ڕاگۆڕۆینەوەیان کرد.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی خەندانیش ڕایگەیاند لە دیدارەکەدا چه‌تۆ ساڵح سعید بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا لیژنه‌یێک بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ پێكبهێنێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوەكەی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركونسوڵ كێشه‌و گرفته‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخی گه‌یانده بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
چه‌تۆ ساڵح سعید رایگه‌یاندووه، ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت به زووترین كات كێشه و گرفته‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ چاره‌سه‌ر بكرێ، بڕیاریشاوه به پێكهێنانی لیژنه‌یێک له هه‌دولای ده‌روازه‌كه، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی گرفته‌كان بكه‌ن و ڕێگه‌چاره‌ی گونجاویش بخه‌نه ڕوو.
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، خاڵه سنوورییه‌كان گرنگی خۆیان هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی خاڵێكی گرنگی په‌یداكردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانن، له‌ئێستاشدا بۆ هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌یه و بونه‌ته هۆكار بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان.
‎لای خۆیەوە مه‌هدی شوشتری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندوه، "ئێمه و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحی و مێژووییمان پێكه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌بێت هه‌ر كێشه‌و گرفتێك بێته پێشمان هه‌ر پێكه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ین".
Your Comment