بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوام چۆمسکی بیرمەندی ئەمریکی و زمانناسی بەناوبانگی جیهان لە لێدوانێکدا بە هەفتەنامەی ئەمەنیا ویکلی وتووە هۆکاری ناکۆکییەکانی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستوەردانی دوو وڵاتی فەڕەنسا و بەریتانیایە کە بەوتەی ناوبراو هێزی ئەمپریالیستی-ن.
چۆمسکی ئاماژەی داوە بە ناکۆکیی نێوان عەرەب و کوردەکانی عێراق و بڕوای وایە سەرچاوەی ئەم دووبەرەکییە سنووربەندیی دەستکرد و دەسکاری کردنی قەڵەمڕەوەی عێراق لەلایەن بەریتانیایە.
ناوبراو بڕواشی وایە بەریتانیا بۆ دەستگەیاندن بە سەرچاوە نەوتییەکانی باکووری عێراق کوردەکان و عەرەبەکانی لە عێراق خستە پاڵ یەکتر تاکوو دەستی تورکیا لەو سەرچاوەیە دوور بخاتەوە و خۆی کۆنترۆڵی بکات.
نوام چۆمسکی هەروەها دەڵێت ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا ئەم ستراتێژییەی بە ئامانجی نفووزی زیاتر لە ناوچەکە دەست پێکردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment