بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیێکدا ڕایدەگەیێنت: "هیوادارە کە رێککەوتنەکە رەوشێکی گونجاو دروست بکات بۆ گەڕانەوەی دڵخوازانەی ئاوارەکان بۆ شنگال کە بەهۆی داعشەوە ئاوارە بووبوون".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەبێت بەرژەوەندییەکانی شنگال و بەتایبەت قوربانییەکانی جینۆسایدی شنگال کاری سەرەکیی هەر پلانێک بن بۆ ئارامی و ئاسایشی شارەکە.
رۆژی هەینی 2020/10/09 شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆبوونەوەدابوون بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment