بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهگوێرهی راگهیهندراوێكی مهكتهبی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، عەلی باپیر لە شاری هەولێر، پێشوازیی کرد لە شاندێکی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئێسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی ئاغای ئەمیری جێگری وەزیری ئیتڵاعات و شاندێکی یاوەریی، لە دیدارێکدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و وڵاتی ئێران کرا.
لەو دیدارەدا عەلی باپیر ڕایگەیاند: ئێران وڵاتێکی گرنگ و کاریگەری ناوچەکەیە، بۆیە پێویستە ڕۆڵیشی هەبێ لە سەقامگیریی و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق و عێڕاقیش ڕێز لە سنوورەکانی بگرێت و ڕێگانەدات خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ دژایەتی هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ بەکاربهێندرێت.
لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باسی گرژیی و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کرا، لەوبارەیەوە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە پێمانوایە ئەو دوو وڵاتە گەورە و زلهێز و خاوەن توانای عەسکەریی و هەژموونی خۆیانن، بۆیە پێویستە کێشەکانیان لە ڕێگای گفتوگۆ و دانووستان چارەسەر بکرێن تا ڕێگا لە شەڕو خوێنڕشتن و کاولکاریی بگیرێت".
لای خۆیەوە ئەمیریی جێگری وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بە ڕۆڵ و پێگەی کۆمەڵی ئیسلامی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد و ھەروەھا ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتەکەی دۆستایەتی و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش دەپارێزێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment