بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یه‌حیا ره‌سول له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غدا بڵاو بووه‌ته‌وه.
یه‌حیا ره‌سوڵ رایگه‌یاندووه كه دۆخی ئه‌منی له به‌غدا ته‌واو سه‌قامگیره و بڵاوبوونه‌وه‌ی بروسكه‌ی خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌نها كرده‌یێكی ئه‌منیی ئاساییه كه رۆژانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له به‌یانیان و ئێواران ده‌كرێت.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردووه وردبن له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و دووربكه‌ونه‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و بۆ دڵنیابوون له دروستی زانیارییه‌كان ته‌نها پشت به سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان ببه‌ستن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment