فۆرین پۆڵیسی: تورکیا بنکە سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستان فراوانتر دەکات

بەشی جیهان- گۆڤاری فۆرین پۆڵیسی لە زاری بەرپرسێکی سوپای تورکیا ئاشکرای کرد؛ تورکیا پلانی هەیە ژمارەیێک بنکەی سەربازیی نوێ لە سنوورەکان و لەناو خاکی عێراق دروست بکات.

کوردپرێس:

گۆڤاری فۆڕین پۆڵیسی ئەمەریکی لەسەر زاری بەرپرسێکی پلە باڵای سەربازیی تورکیاوە بڵاوی کردەوە: تورکیا (10) بنکەی سەربازیی لە عێراق دامەزراندووە، لە پێناو پاراستنی سنوورەکانی پلانی هەیە ژمارەیێک بنکەی سەربازیی دیکە دابمەزرێنێت.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی (7/7/2020) سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە تویتەر نەخشەیێکی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، تیایدا (38) بنکەی سەربازیی خۆی لەناو خاکی هەرێم ئاشکرا کرد کە هێزەکانی تێدا بڵاو کردووەتەوە، لەگەڵ ئەو ناوچانەی کە وەک بنکە و بارەگای پەکەکە دەستنیشانی کردون.

نەخشەکە دوا زانیاریی لەسەر ئەو بنکانە تێدایە کە ئەو رۆژە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان و لە ناوچە جیاوازەکانی جێگیریان کردوون کە لە باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە تا سنووری زاخۆ لە باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت، هاوکات سێ خاڵی سەربازیشی لە نزیک هەولێر و باشیک و دهۆک دەستنیشان کردووە.

ئەوە لەکاتیکدایە کە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە رۆژی 15ی مانگی حوزەیران ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی لەژێر ناوی "چڕنوکی هەڵۆ" بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە پاساوی بوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەست پێکرد، دوو رۆژ دوای ئەوەش ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بەناوی "چنگی پڵنگ" لە ناوچەی حەفتانین لە سنووری زاخۆ دەست پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

News Code 210355

Your Comment

You are replying to: .
captcha