ڕاگەیێندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی تیرۆرکرانی بەرپرسی ئاسایشی گومرگی سەرزێڕی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەپرسی ئاسایشی گومرگی سەرزێڕی بە دەست کەسانی نەناسراو تیرۆر کرا.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 8ی تشرینی یەکەمی 2020 ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ غازی ئالیخان بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سنووری سەرزێڕی لەلایەن کەسانێکى نەناسراوەوە تەقەى لیکراوە و سەرەتا بریندار بووە، بەڵام دواى گەیشتنى بە نەخۆشخانە گیانى لەدەست داوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا نووسراوە: "بە داخێکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجەشەممە، کاتژمێر ٥:٣٠ی ئێوارە، غازی ساڵح ئالیخان بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێڕی لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی ڕەشی تیرۆریستان شەهیدکرا".

ئاماژەى بەوەش کردووە،ماوەیێک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو ئەوان ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەن و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵانی دەکەن.

لە راگەیەنراوەکەیدا ئەنجومەنى ئاسایش راشیگەیاندووە، بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن.

دەقی راگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان..

بە داخێکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجەشەممە 2020/10/8 کاتژمێر 5:30 ، غازی ساڵح ئالیخان بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری بالا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی ڕەشی تیرۆریستان شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو .

ئێمە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵانی دەکەین . بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

2020/10/8

شایانی باسە لە هەندێک میدیای کوردیی هەرێمی کوردستاندا تۆمەتی کوشتنەکە خراوەتە پاڵ هێزەکانی پەکەکە بەڵام تا ئەم کاتەش بە فەرمی هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتییەکەی نەخستۆتە ئەستۆی کەس یان لایەنێکی دیاریکراو و پەکەکەش تا ئەم کاتە لەو بارەیەوە هیچ ڕاگەیێندراوێکی بۆ ڕەت کردنەوە یان قبووڵ کردنی ئەو ئیدعایە بڵاو نەکردۆتەوە.

News Code 210348

Your Comment

You are replying to: .
captcha