سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی بە بۆنەی کۆچی دواییی ئوستاد شەجەریانەوە پەیامی هاوخەمییان بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دوو پەیامی جیاجیادا بە بۆنەی کۆچی دواییی ئەستێرەی مۆسیقای کلاسیکی فارسی ئوستاد محەمەد ڕەزا شەجەریان سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و کۆمەڵگەی هونەری کرد.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی هاوخەمیدا بە بۆنەی کۆچی دواییی ئەستێرەی مۆسیقای کلاسیکی فارسی ئوستاد محەمەد ڕەزا شەجەریان سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و کۆمەڵگەی هونەری کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا نووسراوە: بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە کۆچی بە بۆنەی کۆچی دواییی خەسرەوی ئاوازی ئێران و ئەستێرەی بێ بەدیلی مۆسیقاوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو خوالێخۆشبووە و کۆمەڵگەی هونەری و لایەنگرانی ئەو هونەرمەندە دەکەم.

لای خۆیەوە دوکتور هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دواییی ئوستاد شەجەریانەوە سەرەخۆشیی خۆی ڕاگەیاند و نووسیی: بە ناوی پارێزگای سلێمانییەوە کە پێتەختی فەرهەنگیی هەرێمی کوردستان شاری داهێنانی ئەدەبیی جیهانە بە بۆنەی کەسەری کۆچی دواییی هونەرمەند و دەنگی ڕەسەن و ڕاستەقینەی سروشت و مرۆڤایەتیی ئێران و جیهان بەڕێز مامۆستا محەمەد ڕەزا شەجەریانەوە سەرەخۆشیی خۆم ڕادەگەیەنم و لای خوادی مەزن هیوای سەبر و سەبووری بۆ هەموو لایێک دەخوازم. ڕۆحی بەرز و فڕینی شاد.

شایانی باسە مامۆستا محەمەد ڕەزا شەجەریان پاش تووشبوونی بە نەخۆشی ماوەیێکی زۆرە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە و پێش سێ ڕۆژ دوبارە لە نەخۆشخانەی جەم خەوێندرا و پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە 17ی ڕەزبەری 1399 بەرانبەر بە 8ی تشرینی یەکەمی 2020 لە نەخۆشخانە کۆچی دواییی کرد.

News Code 210346

Your Comment

You are replying to: .
captcha