کوردپرێس:
موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی ئاڕاستەی کەسایەتی و عەشیرەتەکانی عێراق کرد و ڕایگەیاند، عەشیرەتەکانی عێراق کە دەیانەوێت شکۆ و ئاسایشی و پیرۆزییەکانی وڵای بپارێزن، "متمانەیێکی زۆرمان هەیە کە دەتوانن پارێزگاری لە پارێزگا و ناوچەکانیان بکەن لە هەمو ئەو کەسانەی کەدەیانەوێت بە پاساوی شۆڕش دەست بۆ پیرۆزییەکان بەرن، بە دانایەکی زۆرەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دەتوانرێت پارێزگاری لەدۆخی ئاسایش بکرێت".
سەدر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "عێراق لە دۆخێکی مەترسیداردایە، هیوامان وایە رێنمایی هەموو ئەو کەسانە بکەن کە دەیانەوێت بەشداری بکەن لە هەڵمەتی خراپ کردن، سووتاندن و دەست بردن بۆ پیرۆزییەکان".
Your Comment