وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات

بەشی جیهان- دوای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێون ئیسترئیل و بزووتنەوەی حەماس وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکات، هەروەها بلینکن قسەی لەگەڵ گابی ئەشکەنازی، هاوتا ئیسرائیلییەکەی کردووە و پێشوازی لە سەردانی بلینکن بۆ ئیسرائیل دەکات.

بلینکن هەروەها لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڵەستین کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی بنیاتنانی داهاتوویێکی باشتر بۆ پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین دەکەن.

سەبارەت سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەدا ئاماژە بە ناوی هیچ وڵاتێکی دیکە نەکراوە بەڵام کاروباری سووریاش لە ئیدارەی بایدەن کەوتۆتە ئەولەویاتە سەرەکییەکان و بەو مەبەستەش تیمێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی سووریایان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا کۆ بوونەوە.

ئەو راگەیێندراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممە بلینکن دوو جار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست قسەی کردووە، کە دواتریش میسر و چەند وڵاتێکی دیکەش پشتگیرییان لێکرد.

شەوی رابردوو ئیسرائیل و بەرپرسانی حەماس ئاماژەیان بەوە کرد بە ئاگربەست رازی بوون، بەڵام ئاگربەستەکە زۆر نەخایاند و نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی جارێکی دیکە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان موسڵمانان و پۆلیسی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا لە ئۆرشەلیم - قودس دروست بوو.

سەرەتای شەڕی 11 رۆژەی حەماس و ئیسرائیل هەر لە گرژییەکانی مزگەوتەکەوە دەستی پێکرد. بەڵام لە ئەنجامدا ئاگربڕی یەکجاری ڕاگەیێندرا و لایەنە فەڵەستینییەکان وەک سەرکەوتنێک ئاهەنگیان گێڕا و برووسکەی پیرۆزبایییان وەرگرت.

News ID 2088

Your Comment

You are replying to: .
captcha