هۆڵەندا و بەریتانیا چاودێریی پڕۆسەی چاکسازی ناو وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راوێژکاری سەربازیی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوان چاودێری پڕۆسەی چاکسازیی نێو هێزی پێشمەرگە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆلۆنێڵ یان تێن هوڤ، راوێژکاری سەربازیی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان بە تەڤزیۆنی کوردستان24ی راگەیاند: "ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیا لە پڕۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگەدا کار دەکەین، بنکەیێکی هامەهەنگیمان دامەزراندووە بە مەبەستی چاودێری کردنی پڕۆسەی ریفۆرم و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە".

ناوبراو گوتیشی: "ئێمە پێشنیازێکمان پێشکەش بە ‌هێزەکانی یەکەی 70 و 80 و هەردوو لایەنە سیاسییەکەش کردووە، بە مەبەستی تاوتوێ کردن و پەسەند کردنی و پێشموایە کە ئەگەر ئەو پێشنیازە پەسەند کرا و سەرکەوتوو بوو، زۆربەی کێشەکانی پێشمەرگە چارەسەر دەبن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2070

Your Comment

You are replying to: .
captcha