لە فڕۆکەخانەی ئامەد دوو تەقینەوە ڕوویداوە

بەشی تورکیا- لە فڕۆکەخانەی سەربازیی ئامەد دوو تەقینەوە ڕوویداوە و لە سەرتاسەری ئامەدیش هەستی پێکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سلێمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا لە توویتێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دوو تەقینەوە لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی سەربازیی ئامەد ڕوویداوە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە تەقینەوەکان بەهۆی کەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لەسەر ئاسمانی بنکەی هەشتەمی هێزی ئاسمانیی بووە و هیچ زیانێکی نەبووە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ووردەکاری زیاتری فڕۆکەکانی ئاشکرا نەکردووە، و تاکوو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی وەئەستۆ نەگرتووە.

لای خۆیەوە میدیای پەکەکە بڵاویکردەوە، لە فڕۆکەخانەی سەربازی ئامەد ٢ تەقینەوەی یەک لە دوای یەک ڕوویانداوە و دەنگی تەقینەوەکانیش زۆر گەورە بوون و لە سەرتاسەری ئامەد هەستی پێکراوە.

ئاشکراشی کرد، ژمارەیەکی زۆر ئامبوڵانس و یەکەی پسپۆڕی پۆلیس چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە و هاوکات ژمارەیێکی زۆری زرێپۆش و پۆلیس و هێزی تایبەت بە شاری ئامەددا بڵاوەیان پێکراوە.

سەرچاوە: خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 2056

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha