بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی عێراق لە زاری چاوگێکی ئەمنی پارێزگای سەڵاحەدینەوە بڵاویان کردەوە، لە گوندی مالیحە لە خۆرهەڵاتی پارێزگاکەدا شەش منداڵ یاریان بە بۆمبێکی پاشماوەی داعش کردووە لە ئەنجامدا بۆمبەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەست داوە و سیانی دیکەش برینداربوون.
لە ساڵی ٢٠١٧دا کۆتایی هاتنی شەڕی داعش لە عێراقدا راگەیاندرا، بەڵام تاوەکوو ئێستاش لە بەشێکی ناوچەکاندا پاشماوەی داعش و بۆمبە چێنراوەکانیان ماون و هەندێک جاریش ئەو بۆمبانە بە هاوڵاتییانی مەدەنی یان بە هێزە ئەمنییەکان و کاروانی هێزەکانی هاوپەیماناندا دەتەقنەوە و بەدەر لە زیانی ماددی زۆرجار زیانی گیانیشیان لێدەکەوێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment