کوردپرێس: ماڵپه‌ڕی "The Conversation" راپۆرتێکی له باره‌ی توندوتیژیه‌کانی عێراقه‌وه بڵاو کردوه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 23 پۆلیس له کاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانیان کوژراون.
باسی له‌وه‌ش کردووه، ژماره‌ی ئه‌و پۆلیسانه‌ی له ساڵی 2003ه‌وه له عێراق کوژراون نزیکه‌ی 14 هه‌زار که‌سن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌که، ئه‌و پۆلیسانه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و هه‌روه‌ها ته‌قه‌ی راسته‌وخۆوه کوژراون.
له راپۆرته‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، مه‌شق و راهێنانیشی پۆلیس له‌و ئاسته‌دا نییه که بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیه ئه‌منییه‌کاندا بکات.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment