بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە پەیامەکەیدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردۆتەوە سەرکۆنەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەلەستین دەکات و پشتیوانیی خۆی بۆ گەلی فەلەستین رادەگەیێنێت.
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدێرنە کە ماوەی پێنج ساڵ و نیوە تێیدا زیندانی کراوە، لە توویتەکەیدا نوسیوویەتی، "سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەم کە لە دژی گەلی فەلەستینی ستەملێکراو دەکرێت. لێرەوە پشتیوانی و خۆم بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و گەلی فەلەستینی ستەملێکراو بەتایبەت رادەگەیێنم، کە بەرەنگاری ستەم دەبنەوە".
نزیکەی دوو هەفتەیە گرژیی و ئاڵۆزی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment