کوردپرێس:
گۆڤاری فارین پۆڵسی ئین فەوکس، ڕایگەیاند دامەزراوەی ئەمریکیی ئازادی ئایینی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا داوای لە ئیدارەی جۆبایدەن کردووە ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا وەک سیستەمێکی دەسەڵاتی خۆجێیی پششتڕاست بکاتەوە.
ئەو دامەزراوە ئەمریکییە داواشی لە واشەنتن کردووە گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی لە ناوچەی کوردنشینی عەفرین بکشێتەوە. هەروەها ئەو پێشنیازەشی بە ئەمریکا کردووە کە یارمەتی و پشتگیریی خۆی بۆ کورد زیاد بکات و ئاسانکارییان بۆ بکات بۆ ئەوەی وەک لایەنێکی بەشداربووی دانوستانەکانی ئایندەی سووریا لە پڕۆسەکەدا بەشدارییان پێ بکرێت.
بەو حاڵەشەوە گۆڤاری فارین پۆڵسی ئین فەوکس دەڵێت ئەمریکا کوردی وەک کارتی گوشار دژی ڕووسای و دەوڵەتی سووریا بەکار هێناوە و چاوەڕوان ناکرێت ئەمریکا پشتگیریی سیاسی بۆ کورد دەرببڕێت.
ئەو گۆڤارە جەختیشی کردۆتەوە کە شێوازی ئێستای مامەڵەکردنی ئەمریکا لەگەڵڵ کوردەکانی سووریا سیاسەتێکی ناڕوونە و تەنانەت ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی داوایان کردووە سەربازە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بکشێنەوە.
Your Comment