ئیدارەی خۆسەر: چیتر خۆراکی کامپی هۆڵمان پێ دابین ناکرێت/ زیندانیانی کامپی هۆڵ ئازادن لەوەی کامپەکە جێدەهێڵن یان دەمێننەوە

بەشی سووریا- ئیداره‌ى خۆسه‌رى کوردستانی سووریا، ڕایگه‌یاند، چیتر ناتوانن خۆراک بۆ کامپى هۆڵ دابین بکه‌ن و زیندانییان ئازادن له‌وه‌ى کامپه‌که‌ جێدەهێڵن یان ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام ئیداره‌که‌ به‌رپرسیارێتییان هه‌ڵناگرێت.

کوردپرێس:

ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى جێبه‌جێ کار له‌ ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموکراتى - مه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند:" بڕیارێک له‌لایه‌ن ئیداره‌ى خۆسه‌رى باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا ده‌رچووه‌ بۆ لێخۆشبوون له‌و که‌سانه‌ى له‌ که‌مپى هۆڵ نیشته‌جێن".

ئیلهام ئه‌حمه‌د ڕاشیگه‌یاند، به‌ پێى بڕیاره‌که‌ ئه‌وانه‌ى له‌ که‌مپه‌که‌دان سه‌رجه‌میان ده‌توانن بڕۆن و ئازاد بن، ئه‌وانه‌شى ده‌مێننه‌وه‌ ئه‌وان به‌رپرسیارێتیان له‌ ئه‌ستۆ ناگرن.

سه‌رۆکى ده‌سته‌ى جێبه‌جێکار له‌ ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموکراتی، ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد ئه‌و که‌مپه‌ ئه‌رکى زۆرى له‌سه‌ر شانى ئیداره‌که‌یان دروست کردووه‌ و ئاماده‌ نین چیتر نان و خۆراکیان بۆ دابین بکه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌رجییێکى زۆرى هه‌یه‌، جگه‌ له‌و کێشانه‌ى له‌ که‌مپه‌که‌دا ڕوو ده‌ده‌ن.

که‌مپى هۆڵ ده‌که‌وێته‌ دووریى 40 کیلۆمه‌تر له‌ باشوورى رۆژهه‌ڵاتى حه‌سه‌که‌ نزیکه‌ى 65 هه‌زار که‌سى تیادایه‌ به‌پێى ئامارى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بریتین له‌ خێزان و منداڵانى چه‌کدارانى داعش له‌ سووریا و عیراق و ژماره‌یێک وڵاتى دیکه‌.

News Code 200336

Your Comment

You are replying to: .
captcha