کوردپرێس:
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند له رابردوودا زۆر هاوارى کردووه له سه‌ر قاچاخ چیه‌کان 12 مانگه هاوار ده‌کات و گوتیشی:" ئێستاش به‌سه‌رۆکی حکوومه‌ت و جێگره‌که‌ی ده‌ڵێم ناوی هه‌رچی کۆمپانیا و هه‌رچی به‌رپرسه وه ئه‌وانه‌ی نووسینگه‌یان هه‌یه له بازار و قاچاخ چێتی ئه‌که‌ن ده‌یخه‌مه به‌رده‌ستان، قبووڵکراو نیه به‌رپرسێک شه‌وی ملیۆنێک دۆلار بدزێ، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رێک 700 هه‌زار به 50 رۆژ پێینه‌درێت.
هاوکات، پرسیاری کرد له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی، " ئه‌گه‌ر به‌رپرسێک شه‌وی ملیۆنێک دۆلار نه‌خوات ئیتر ئه‌بێت کوڕی ئه‌م وڵاته بکوژێت؟"
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌شى دووپات کرده‌وه که" له قسه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌مه‌م ده‌ستکه‌وت، ئه‌گه‌ر رێگری له‌و قاچاخ چێتیه بگیرێت ئه‌گه‌ری دوو ئیداره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشکراشی کرد،"پڕۆژه‌یه‌ک 100 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت به دوو قات حسابی ده‌که‌ن له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان، ته‌نیا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سکیوریتی له کۆمپانیای به‌رپرسه حزبییه‌کان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، 150 ملیۆن دۆلاری ساڵانه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ته‌نیا به گۆڕێنه‌وه‌ی دۆلار به دینار بانکێک 118 ملیار دیناری له ساڵێکدا ده‌ستکه‌وتووه.
Your Comment