کۆتایی بە بڕشتی AKP هاتووە/ ئەردۆغان لە هەر شوێنێک شکست بێنێت دێتەوە سوراخی کورد

بەشی تورکیا- ئەمینداری گشتیی حزبی ئیسلامیی کوردستان (PIK) وتی: تورکیا لە هەر شوێنێک شکست دێنێت گوشاری زیاتر دەخاتەوە سەر کورد و ئەمەش ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی پارتی داد و گەشە-یە.

«حیکمەت سەربڵەند» ئەمینداری گشتیی حزبی ئیسلامیی کوردستان (PIK) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دەستگیر کردنی 82 سیاسەتوانی ناسراوی کورد لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە و ڕایگەیاند: حزبی دەسەڵاتداری (AKP) بە یاوەریی هاوبەشی خۆی واتا پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورک (MHP) پاکتاو کردنی یاسییان دەستپێکردووە و 82 سیاسەتوانی ناوبانگی کوردیان کە لەنێوانیاندا ژمارەیێک پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە هەیە بە ناحەق دەستگیر کردووە.

ناوبراو درێژەی دا لە تورکیا مافێک بۆ کورد بوونی نییە. بە هەر شێوەیێک بیانەوێت هێرش دەکەنە سەر گیان و ماڵی کورد و بۆ هەرشوێنێک بیانەوێت دەیانبەن و دەیانکوژن تەنانەت دەنگی ڕەگەزپەرەستەکان لەدژی گوشار خستنە سەر کورد لە تورکیا بەرز بووەتەوە.

سەربڵەند زیادی کرد: ئاشکرایە کە حکوومەتی تورکیا لە هەر شوێنێک تووشی قەیران دەبێت هێرش دەکاتە سەر کورد تاکوو دەنگی نەیاران ببڕێت و بە سیاسەتی سەرکوت و لەناوبردن ئاقاری سیاسی لە خاچ بدات.

ئەمینداری گشتیی حزبی ئیسلامیی کوردستان (PIK) دەڵێت حزبی دەسەڵاتدار بە دوای بیانوویێکەوەیە بۆ سەرکوت کردن و زیادی کرد: بابەتی پشتگیری کردن و خۆپیشاندان بۆ پشتگیریی کۆبانی تەنها بیانوویە بۆ سەرکوت کردنی کورد و ئەمە یاریێکی سیاسییە کە ئەردۆغان پشتگیریی ڕەگەزپەرەستە تورکەکان ڕادەکێشێت.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: دەبێت ئاگامان لەم بابەتە ببێت کە تورکیا باوەڕی بە مافی هاووڵاتییبوون نییە. ئەمان شارەوانی "قرس"یان بە بیانووی ناڕاست دەستگیر و زیندانی کرد کە بەپێی یاسای تورکیا بەشدارییان لە هەڵبژاردندا کردووە و کەسێک کە تاوانبار بێت بۆی نییە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات بۆیەش هەموو ئەمان پیلانن بۆ سڕینەوەی سیاسی کوردەکان.

حیکمەت سەربڵەند ئاشکرای کردک تورکیا لەبارەی ئابوورییەوە تووشی قەیرانە و بەهای لیری تورکیا هەموو ڕۆژێک ڕووی لە دابەزینە و خەڵک لە دۆخێکی سەختدان بەهۆی کۆرۆناوە. حکوومەت توانای بەڕێوەبردنی دۆخەکەی نییە و دەیهەوێت بەگوشار خستە سەر کەسانی نەیار کۆمەڵگا کونترۆڵ بکات و بە ناونووتکەی تیرۆریست دژبەران دوور بخاتەوە.

ئەم سیاسەتوانە جەختی کردەوە: کورد بە سیاسەتی ئاشتی و دیموکراسی هاتۆتە مەیدان و دەیهەوێت مافی خۆی لە ڕێگای ئاشتییانەوە بەدەست بێنێت بەڵام حکوومەت ڕێگای ڕووبەڕووبوونەوەی گرتۆتە پێش و ئامانجیشی زۆر ڕوونە.

ئەمینداری گشتیی حزبی ئیسلامیی کوردستان (PIK) ئاماژەشی دا بە سیاسەتی تیرۆریست ناوزەد کردنی نەیاران لەلایەن حزبی دەسەڵاتدارەوە و وتی: ئەمە بەرجستەترین سیاسەتی ئەردۆغان و ڕەوتی دەسەڵاتدارە، دەیهەوێت بەم ناوەوە حزبەکانی دیکە بخاتە بنبەستەوە و مافیان پێشێل بکات. ساڵانێکە ناوی تیرۆریستیان لەسەر کورد ناوە تا کاتێک باسی مافی خۆیان دەکەن لە مەیدان دووریان بخەنەوە . ئەمەش سیاسەتێکی فاشیستی و نا ئینسانییە.

حیکمەت سەربڵەند زیادی کرد ئەمەش سیاسەتێکی ڕەشە کە تورک و کوردیش لێکتر دوور دەخاتەوە. لەم دواییانەدا ڕەوتە کوردییەکان ویستیان نزیکی ڕەتە تورکەکان بکەونەوە و هاوپەیمانی پێکبێنن بەڵام حکوومەت بە سیاسەتی تیرۆریست ناوزەد کردنی کوردەکان شەرعیەتی بەسیاسەتی سڕینەوە داوە.

ئەمینداری گشتیی حزبی ئیسلامیی کوردستان (PIK) ئەم پرسەی ورووژاند کە سیاسەتی گشتیی تورکیا لە ناوچەکە تووشی قەیران هاتووە و وتی: تورکیا بەدوای سیاسەتی عوسمانیگەریی نوێ لە ناوچەکەدایە بۆیە هێرش دەکاتە سەر سووریا و عێراق بەڵام ئەم سیاسەتە ڕوولەناوچوونە. تورکیا بەرەیێکی تری لە لیبی و ئازەربایجان کردۆتەوە و لەوێش شکستی هێناوە و چەند وڵات وەکوو فەڕەنسا، میسر و یۆنان و ژمارەیێک وڵاتی عەرەبی لە دژی وەستاوەنەتەوە.

حیکمەت سەربڵەند زیاتر وتی: تورکیا لە هەر شوێنێک شکست دێنێت گوشاری زیاتر دەخاتەوە سەر کورد و ئەمەش ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی پارتی داد و گەشە-یە.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: کوردەکان چیدی وەکوو ڕابردوو نین و دەیانهەوێت دەنگی نەیارانی ناوخۆییش لەگەڵ خۆیان یەکبخەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200332

Your Comment

You are replying to: .
captcha