بەپێی هەواڵی کوردپرێس: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: یاری کردن بە یەکێتیی هەر وڵاتێک مەترسیدارە و پێشێل کردنی یاسا نیودەوڵەتییەکانە، ئەم پرسەش ئێستا بە تەنیا پەیوەندیی بە سووریاوە نییە، بەڵکوو دەبێت بیر لە پرسی کوردیش بکرێتەوە.
لاڤرۆڤ لە باس کردنی لە پرسی کورددا پێی وایە نابێت هاوکاریی کورد بکرێت بۆ جیابوونەوە لە سووریا و دەڵێت، هەندێک وڵات هاوکاری و پشتیوانیی کورد دەکەن بۆ جیابوونەوە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا باسی لەوە کرد، ئەگەر هاوکاریی کورد بکرێت بۆ جیابوونەوە لە سووریا، ئەوا دۆخەکە زۆر لە دۆخی ئێستا خراپتر دەبێت.
لەدرێژەی قسەکانیدا لاڤرۆڤ باسی لەوەش كرد، بەردەوام ڕووسیا پاڵپشتی گفتوگۆی نێوان هێزە کوردییەکان و دەسەڵاتدارانی تورکیای کردووە سەبارەت بە داهاتووی ئەو وڵاتە و پێداگریی کردووە لەسەر ئەوەی کوردانی نیشتەجێی ئەو شوێنانە بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی سووریا.
لاڤرۆڤ راشیگەیاند، "هێزە کوردییەکان هەوڵ دەدەن بۆ دامەزراندنی ئیدارەیێکی خۆبەڕێوەبەری لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کە "یەکینەکانی پاراستنی گەل" دەستی بەسەرداگرتووە لەسەر رووبەرێکی فراوان و لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی سووریا هەرگیز رێگەنادەن ئەم خواستە سەربگرێت، هەروەک چۆن تورکیا بەتوندی رەتی دەکاتەوە."
سێرگی لاڤرۆڤ، جەختی کردەوە بابەتی یەکبوون و پێکەوە کارکردنی لایەنە جیاوازەکانی سووریا پرسێکی گرنگی ئەو وڵاتەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment