سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان سەرۆککۆماری عێراق و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت کرایە سەر بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد و هەماهەنگی لە نێوان کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و نەتەوەیەکگرتووەکان.

کوردپرێس:

سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ دوشەممە پێشوازیکرد لە جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق و لە كۆبونەوەیەكدا رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردنی داهاتو پاك و بێگەرد و دور لە ساختەكاری بێت

لەو كۆبونەوەیەدا جەخت کرایەوە لەگرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتو، پێویستی بەڕێوەچونی لەسەر بنەمای پاکی و بێگەردی لەسەرجەم قۆناغەکانیدا، هەروەها دوپاتکرایەوە لەگرنگی هەماهەنگی لە نێوان نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکان، تاوەکو دەرەنجامەکانی باوەڕپێکراو و جێگەی متمانە بن لەلای دەنگدەران، ھاوڵاتیان ئازادانە نوێنەرەکانیان ھەڵبژێرن دور لە فشاری چەک و ساختەکاری.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمای دادپەروەری و شەفافیەت و رەنگدانەوەی ویستی ئازادنە لە هەڵبژاردنەکان بەبێ هیچ جۆرە کاریگەری و فشارێک، تاوەکو زامنی ئەوە بکات دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان نوێنەرایەتی راستەقینەی خەڵک دەکات.

لە كۆبونەوەكەدا جەختیش کرایەوە لەگرنگی پشتیوانی کردنی پرۆژەی نیشتمانی عێراق لە چەسپاندن و بەھێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەروەری یاسا و پارێزگاری کردن لە نێردە دیبلۆماسییەکان و رێگریکردن لە تیرۆر و ئەو کارانەی لە دەرەوەی یاسان.

News Code 200323

Your Comment

You are replying to: .
captcha