«سولەیمان جەعفەر» هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی کانتۆنی عەفرین لەبارەی گواستنەوەی گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە عەفرین و دیکەی ناوچەکانی باکووری سووریا بۆ قەرەباخ دەڵێت: لە هەمان ڕۆژی یەکەمەوە سەرچاوەکانی ئێمە ڕایانگەیاند کە تورکیا خەریکی گواستنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانە بۆ قەرەباخ و پاشان تەلەفیزیۆنی BBC لە ڕاپۆرتێکدا هەواڵەکەی پشت ڕاست کردەوە.
ناوبراو درێژەی دا: هەروەها کە بەرپرسانی تورکیا پێشتر بە درۆ کردن و کەتمان کردن ڕایانگەیاند کەسمان بۆ لیبی نەناردووە بەڵام پاشان ئاشکرا بوو کە هەموو ڕۆژە و تەرمی جیهادییەکان بۆ تورکیا دەگواسترێتەوە.
سولەیمان جەعفەر وەبیری هێنایەوە: ئێستاش سەرەتا تورکەکان گوتیان کەسمان بۆ قەرەباخ نەناردووە بەڵام هەموو ڕۆژێک دەبینرێت کە تەرمی جیهادییەکانی سووریا لە قەرەباخەوە دەگەڕێتەوە و بەرپرسانی تورکیا دووبارە لە پێش چاوی هەمووانەوە ڕووڕەش بوون.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی کانتۆنی عەفرین ڕاشیگەیاند: باشتر وایە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی چاوی لەسەر هەڵمەتەکانی تورکیا دانەخات و بەزووترین کات ئەم بوونەوەرە وەحشییە ڕابگیردرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment