تورکیا دەست لە ڕووڕەش بوون هەڵناگرێت/ تەرمی تیرۆریستان بە تەلیسی ڕەش دەگەڕێتەوە تورکیا

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی کانتۆنی عەفرین دەڵێت: هەواڵی گواستنەوەی تیرۆریستان لە عەفرینەوە بۆ قەرەباخ لەلایەن تورکیاوە ڕاستە و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە هەموو ڕۆژێک تەرمی ئەو تیرۆریستانە کە لە شەڕێ قەرەباخدا کوژراون بۆ تورکیا دەگەڕێتەوە.

«سولەیمان جەعفەر» هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی کانتۆنی عەفرین لەبارەی گواستنەوەی گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە عەفرین و دیکەی ناوچەکانی باکووری سووریا بۆ قەرەباخ دەڵێت: لە هەمان ڕۆژی یەکەمەوە سەرچاوەکانی ئێمە ڕایانگەیاند کە تورکیا خەریکی گواستنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانە بۆ قەرەباخ و پاشان تەلەفیزیۆنی BBC لە ڕاپۆرتێکدا هەواڵەکەی پشت ڕاست کردەوە.

ناوبراو درێژەی دا: هەروەها کە بەرپرسانی تورکیا پێشتر بە درۆ کردن و کەتمان کردن ڕایانگەیاند کەسمان بۆ لیبی نەناردووە بەڵام پاشان ئاشکرا بوو کە هەموو ڕۆژە و تەرمی جیهادییەکان بۆ تورکیا دەگواسترێتەوە.

سولەیمان جەعفەر وەبیری هێنایەوە: ئێستاش سەرەتا تورکەکان گوتیان کەسمان بۆ قەرەباخ نەناردووە بەڵام هەموو ڕۆژێک دەبینرێت کە تەرمی جیهادییەکانی سووریا لە قەرەباخەوە دەگەڕێتەوە و بەرپرسانی تورکیا دووبارە لە پێش چاوی هەمووانەوە ڕووڕەش بوون.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی کانتۆنی عەفرین ڕاشیگەیاند: باشتر وایە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی چاوی لەسەر هەڵمەتەکانی تورکیا دانەخات و بەزووترین کات ئەم بوونەوەرە وەحشییە ڕابگیردرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200301

Your Comment

You are replying to: .
captcha