تەقینەوەیێک لە نزیک بارەگای یەکەی 70ی پێشمەرگە لە سلێمانی روویدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە نزیک فەرماندەیی یەکەی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە کە دەکەوێتە سەر رێگەی سلێمانی-تاسڵوجە، تەقینەوەیەک روویدا.

کوردپرێس: عەمید ئەحمەد لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندنی فەرماندەیی یەکەی 70 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/10/04 تەقینەوەکە ‏"زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە".

لێپرسراوی راگەیاندنی فەرماندەیی یەکەی 70 گوتیشی کە هێشتا نازانرێت هۆکاری تەقینەوە و ئاگرەکە چییە و دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن.‏

عەمید ئەحمەد لەتیف ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ‏ئەو تەقینەوەیەوە هیچ کەسێک نەبووەتە قوربانی، "بەڵام ئاگرێکی زۆر ‏کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵ کردنی ‏ئاگرەکەن".‏

هەر پەیوەست بەو تەقینەوەیە، مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەکانی 70 بە رووداوی راگەیاند، ئەو کۆگایە تەقەمەنیی تەلەفکراوی تێدا بووە.

بەرپرسی هێزەکانی 70 ئاماژەی بەوە دا، "هێشتا هۆکاری تەقینەوەکە نازانین و لیژنەیێکی لێکۆڵینەوەم لەو بارەیەوە دروست کردووە چاوەڕێی ئەنجامی لیژنەکە دەکەم."

بارەگای سەرەکیی هێزەکانی 70 کەوتووەتە بەشی رۆژئاوای ‏شاری سلێمانی ‌و لە ناوچەی تاسڵوجەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200299

Your Comment

You are replying to: .
captcha