ڕوونکردنەوەی پەکەکە لەبارەی ناردنی گەریلا بۆ شەڕی ئەرمێنیا و ئازەربایجان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لەبارەی ناردنی گەریلا بۆ شەڕی ئەرمینیا ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەوە درۆیێكی گەورەی توركیایە بیەوێت هەر شوێنێك داگیر بكات دەڵێت پەكەكە و كورد لەوێ هەیە.

ڕۆنی سەردەم وتەبێژی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لەبارەی ناردنی گەریلا بۆ شەڕی ئەرمینیا دەڵێت ئەوە ئیدعایێکی درۆی تورکیایە و لە هەر جوگرافیایێكدا كە دەیانەوێت داگیری بكەن و شەڕ بكەن، بە پاساوی ئەوەی پەكەكە و كوردی تیادایە دەست دەكەن بە هێرشی داگیركەری و بەوەش بۆ هێنانەدیی ئامانجەكانی خۆیان، ئاستی درۆ گەورەكانیان و هەروەها دوژمنیایەتییان بەرامبەر بە كورد دەخەنەوە ڕوو.

ڕۆنی سەردەم، بە فورات نیوزی ڕاگەیاندووە، دەوڵەتی توركیا شەڕی ئازەری و ئەرمەنی قووڵتر دەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو دۆخە كە وەك شەڕی ئازەربیجان و ئەرمینیا دەناسرێت، لە ڕاستیدا شەڕی دەوڵەتی توركە و بەشێكە لە پرۆژەی عوسمانی و ئامانجەكانی ئەو پرۆژەیە بەڕێوەبەریی ئاكەپە ماوەیەك لەوە پێش نەخشەیەكی توركیای بڵاوكردبووە، ئەو ناوچەیەی لە خۆ دەگرت.

ناوبراو ئاماژەی بە ناردنی چەكدارە سوورییەكان كرد بۆ شەڕی ئەرمینیا و ئازەربیجان و دەشڵێت "لە هەر جوگرافیایێكدا كە دەیانەوێت داگیری بكەن و شەڕ بكەن، بە پاساوی ئەوەی پەكەكە و كوردی تیادایە دەست دەكەن بە هێرشی داگیركەری و بەوەش بۆ هێنانەدیی ئامانجەكانی خۆیان، ئاستی درۆ گەورەكانیان و هەروەها دوژمنیایەتییان بەرامبەر بە كورد دەخەنەوە ڕوو".

وتەبێژی كەجەكە جەختی لەوەكردووەتەوە،" بەهۆی شەڕی ئازەربیجان و ئەرمینیاوە، لەبارەی بزووتنەوەكەمانەوە هەواڵی درۆ بڵاو دەكەنەوە، بەوەش دەیەوێت لە پێش هەموو شتێكەوە لە دژی گەلەكەمان و گەلان دوژمنایەتی قووڵتر بكاتەوە.

News Code 200291

Your Comment

You are replying to: .
captcha