ئێران لەبارەی پەلکێش کردنی نائارامییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمێنیا بۆ نێو خاکی وڵاتەکەی هۆشداری بە هەر دوو لایەنەکە دەدات

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمێنیا و ئەگەری پەلکێش بوونی شەڕ بۆ نێو خاکی ئێران هۆشداریی بە هەر دوو لایەنی شەڕەکە دا و ڕایگەیاند: سنووربەزاندن قبووڵ ناکەین.

کوردپرێس:

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە شەڕی ناوچەی قەرەباغ کرد کە لە نێوان دوو وڵاتی ئەرمێنیا و ئازەربایجان ڕووی داوە و ڕایگەیاند ئێران هیچ جۆرە سنووربەزاندنێکی لایەنەکان قبووڵ ناکات و لەبارەی ئەگەری پەلکێش کردنی شەڕ بۆ نێو خاکی ئێران هۆشداری بە هەر دوو لایەنی شەڕەکە دراوە.

خەتیب زادە جەختی کردەوە: ئێران ڕێز لە سەروەریی خاکی ئازەربایجان دەگرێت و داوای لە هەر دوو لایەنەکە کردووە کۆتایی بە ناکۆکی و شەڕ بهێنن و گفتوگۆی جدی بکەن و ئێرانیش ئامادەیە بۆ گفتوگۆکان یارمەتیی هەر دوو لایەن بدات.

شایانی باسە ماوەیێکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو وڵاتی ئەرمێنیا و ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ ڕووی داوە و گرژییەکان پەرەیان سەندووە و وڵاتی باس لەوە دەکرێت کە وڵاتی تورکیا میلیشیا توندڕەوەکانی سوپای ئازادی سووریای بۆ شەڕ ناردۆتە ناوچەکە و پەرلەمانتارێکی کوردی ئێزدیی ئەرمێنیاش وتبووی ژمارەیێک شەڕڤانی کوردی ئێزدی بۆ یارمەتیدانی ئەرمێنیا ڕەوانەی ناوچەکە کراون.

News Code 200288

Your Comment

You are replying to: .
captcha