مام جەلال دەوری تایبەتی لە گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا بینی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بە بۆنەی سێهەمین ساڵۆگەڕی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی کردەوە، مام جەلال دەورێکی تایبەتی لە گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا بینیوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی شووشتەری کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی پەیامێکی بە بۆنەی سێهەمین ساڵۆگەڕی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە

بەناوی خودا

لە سێهەم ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق، یاد و ناوی ئەو کۆچ کردووە موبارەکە بەرز ڕادەگرین، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین و لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

خوالێخۆشبوو مام جەلال، چ لە جلی فەرماندەیێکی سەربازی و شۆڕشگێردا لە دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆریی سەدام و چ لە پۆستی سیاسەتوانێکی دانادا و لە پێگەی سەرۆک کۆماریدا خزمەتی گەورە و شایانی بۆ دامەزراندنی عێراقی ئازاد و سەربەخۆ و یەکپارچە پێشکەش کرد. ناوبراو هەروەها دۆستی ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوون کە دەورێکی تایبەتی لە گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا بینی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200281

Your Comment

You are replying to: .
captcha