کوردپرێس:
ماڵپەڕی ژیان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 2ی 10ی 2020 كاتژمێر دوو سوپای توركیا جارێكی دیكە بە چڕی بۆردومانی گوندەكانی كەشان و ڕویسێ و سیلێی سەر بە ناحیەی باتیفایان بۆردومانكرد.
ئەوەشی راگەیاند بەهۆی ئەو بۆردومانەوە زیانێكی زۆر بە دارستان و رەزی هاوڵاتیانی ئەو گوندانە كەوت، راشیگەیاند: هەر ئەمڕو دوای نیوەڕۆ هەردوو گوندی پەرەخ و شیشێ لە سنوری ناحیەی دەركار بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەكە كەوتووەتەوە.
هاوكات فرۆكە سیخوڕیەكانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەردەوام بە ئاسمانی ئەو ناوچانەدا دەسوڕێنەوە، چاودێری جوڵەی گەریلاكانی پەكەكە دەكەن.
Your Comment