ڕەنگە ترەمپ مەسەلەی یەکخستنی کوردی سووریا لە بەرژەوەندیی خۆی بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا بقۆزێتەوە

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی لوانت دەنووسێت: ڕەنگە پشگیرییەکانی ئەمەریکا بۆ دانوستانی نێوان حزبە کوردییەکانی سووریا بەمەبەستی قۆستنەوە بێت بۆ سەرخستنی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆ ماوەی چەند مانگە، خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان دوو ڕەوتی سەرەکیی کوردی لە سووریا دەستی پێکردووە. نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا لەو کەسانەیە کە هانی دانوستانەکان دەدات.

ڕۆژنامەی لوانت کە لە بەریتانیا دەر دەچێت شیکاریێک لەمبارەوە بڵاو دەکاتەوە و لەبارەی پشتگیریی ئەمریکا لە دانوستانی نێوان لایەنە کوردیەکان دەنووسێت: ئەمریکا دەیهەوێت لە ڕێککەوتنی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا قۆستنەوەی سیاسی بکات.

گۆڤارەکە زیادی دەکات: ڕەهەندێکی ئەم پشتگیرییە ڕێگری کردنە لە نفووزی ڕووسیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکاندا و ڕەهەندێکی دیکە هەوڵدانە بۆ کەڵک وەرگرتن لەم بابەتە لە هەڵبژادرنەکانی ئەمەریکادا.

شرۆڤەکاری ئەم گۆڤارە بەریتانیە بڕوای وایە کە جەیمز جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا دەیهەوێت دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکان لە سووریا سەرکەوێت، تاکوو ترمپ وەکوو ئیمتیازێک بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا کەڵکی لێوەربگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200258

Your Comment

You are replying to: .
captcha