بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولکەریم سارۆخان ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) لە وتەکانیدا ئاماژەی بە درێژەی گۆشەگیر کردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دا و ڕایگەیاند: پێداگریی حکوومەتی تورکیا لەسەر گۆشەگیر کردنی ئۆجەلان، پێداگریی لەسەر شەڕە؛ ئۆجەلان بۆ چارەسەریی پرسی سووریا دوورنواڕێکی زۆر گرینگی خستۆتە بەردەست و پڕۆژەکانی دەتوانێت ئاشتی بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێنێتەوە.
سارۆخان زیاتر وتی: ئەو زلهێزانەی لە پلانی دژ بە ئۆجەلاندا دەستیان بووە ئێستاش بێدەنگن هەمبەر گۆشەگیر کردنی ناوبراو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment