بەپێی هەواڵی کوردپرێس، واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە ماڵپەڕی ئەمەریکیی ئەلمانیتۆری وتووە: هاوپەیمانان پشتگیری دەکەن لە باشتر بوونی پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان.
ناوبراو زیادی کرد: کۆبوونەوە لە ئاستی باڵا لەنێوان فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا بەڕێوە دەچێت و وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان خەریکی بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆسەیێکن بۆ دامەزراندنی ناوەندی فەرماندەیی هاوبەش لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک و نەینەوا. ئەم هەڵمەتانەش هاوکاری و تەعامول لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا زیاتر دەکات.
وتەبێژی هاوپەیمانان جەختی کردەوە هێزەکانیان وەکوو چاودێر و هۆی باشتر بوونی ئەو پەیوەندییە کار دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment