حەشدی شەعبی روونکردنەوە لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی روونکردنەوەیێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی هەولێر بڵاو کردەوە.

کوردپرێس: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی بەدواداچوون بۆ لێدوان و هەڵوێستەکان کردووە لەبارەی ئاراستەکردنی مووشەک و کردنە ئامانجی هەولێر.

لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: داخ و سەرسووڕمانی خۆمان لەبارەی هەندێک کاردانەوەی بەپەلە دەردەبڕین و روونی دەکەینەوە، کە ئەو ناوچەیەی مووشەکەکانی تێدا ئاراستەی هەولێر کراوە، ناوچەیێکی چۆڵەوانییە دەکەوێتە نێوان سێگۆشەی سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شەبەک و هێزەکانی پێشمەرگە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەداوە کە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە کراوە، لە کامێرەکاندا وێنەی ئەو ئۆتۆمبێڵە دەردەکەوێت، کە مووشەکەکانی هەڵگرتووە و لە کوێوە هاتووە، هەروەک فەرماندراوەتە فەرماندەی لیوای 30 حەشد لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بکات لەبارەی ئەوانەی ئەو مووشەکانەیان ئاراستە کردووە، دواتر شوێنی جووڵەکردنی ئۆتۆمبێڵەکە و ئەو لایەنەی کە ئەو شوێنەی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، ئاشکرا دەکەن.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200252

Your Comment

You are replying to: .
captcha