مەسروور بارزانی: لێبوردە نابین بەرامبەر هەر هەولێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا بە تووندی ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێری کردووە.

کوردپرێس:

شەوی چوارشەمە 30ی ئەیلوولی 2020 پاش کەوتنە خوارەوەی چەند مووشەکێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئیدانەی هێرشەکەی کرد و نووسیی: "حکوومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و وەڵامی توندی دەبێت."

مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ مستەفا کازمی قسەی کردووە و باسی لە گرنگیی لێپرسینەوە لەوانەی بەرپرسن لە هێرشەکە کردووە.

شایانی باسە ئەمشەو 6 مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتنە خوارەوە و دژەتیرۆر و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێن حەشدی شەعبی مووشەکەکانی هاویشتووە و لێبوردە نابن و ئیدانەی ئەو کارە دەکەن. تا ئەم کاتەش حەشدی شەعبی هەڵوێستی نەبووە و نە ڕەتی کردۆتەوە و نە دانیشی پێدا ناوە کە ئەو هێرشەی ئەنجام دابێت.

News Code 200249

Your Comment

You are replying to: .
captcha