کوردپرێس:
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بە ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، بڕیارە دواى جەژن سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له ناوچه‌كانی خانه‌قین، كه‌ركووك، مووسڵ و مه‌خموور لەنێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق لەسەر پێشنیازى مستەفا کازمى دروست بكرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، هێزێکى هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق دروستدەکرێت بۆ پاراستنى ئەو ناوچانەى بۆشایی ئەمنییان هەیە.
جەبار یاوەر وتیشى، رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كه له نێوان لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیژنه‌ی هاوشێوه‌ی له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان واژوو كراوه و تەنها چۆنێتى جێبەجێکردنەکەى ماوە، بڕیارە دواى جەژن جێبەجێ بکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەوتەى بەرپرسانى سەربازى عێراق و هەرێم، داعش جوموجۆڵەکانى بەشێوەى مەفرەزەى سەرەتایی دەست پێکردووەتەوە و شەوی یەکی ئەم مانگە، چەکدارانی داعش لە سنوری پردێ و لەنزیک گوندی قایەباشی، هێرشیانکردە سەر دوو سەنگەری سەربازی پێشمەرگە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دوو پێشمەرگەش بریندار بوون.
Your Comment