سەرۆکی تورکیا و کازمی پەیوەندیێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا، پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەنجامدا و باسیان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر قودس دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە و قسە کردن لەسەر چەند پرسێک پەیوەندیی بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە.

بەپێی راگەیەنراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکاتییەتی کۆماری تورکیا، لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا تاوتوێی ھێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆسەر قودس، مزگەوتی ئەقسا، غەززە و فەڵەستین کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1996

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha