پەیامی پیرۆزباییی بەرپرسان و کەسایەتییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە:
مەسعوود بارزانی
-مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە خوای گەورە داواکارم.. ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشی، کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
-نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و وێڕای گەیاندنی پەیامی جەژنە پیرۆزە، داوا دەکات،"با هه‌مومان مانا و چه‌مكه‌كانى جه‌ژن له ئاشته‌وايى و لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان و هه‌موان بكه‌ينه بنه‌مايه‌ك بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و په‌يوه‌ندى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتومان. با هه‌مومان لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبوڵكردن بكه‌ينه‌وه، تا پێكه‌وه بتوانين خزمه‌تێكى باشترى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين و به‌ره‌و داهاتويه‌كى باشتر، ئاسوده‌يى، سه‌قامگيرى، پاراستنى زياترى ماف و ئازادييه‌كان و ياسا و دادگه‌رى هه‌نگاو بنێين."
سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان
-محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان، "پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان ئەکەم. هیوادارم جەژنی ڕەمەزان جەژنی خێر‌و خۆشی و ئاشتی و پێکەوە ژیان بێت وە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەکەم بە هۆی مانگی ڕەمەزانی موبارەک و جەژنەوە لێبوردنێک بۆ زیندانیانی کوردستان دەربکات، دڵی ماڵ و خێزانەکانیان لەم جەژنەدا خۆش بکات، ئەمەش هەنگاوێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و مرۆڤایەتی و کوردایەتییە لەم بەرە جەژنەدا."
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
-مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامی پیرۆزبایی جەژندا، وێڕای پیرۆزبایی دەڵێت،" هیوادارم خوای دلۆڤان نزا و ڕۆژوی هەمولایەكی قبوڵ كردبێت و ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتییەکان و هاندەری ئاشتەوایی و تەبایی بێت لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان . ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم، کە جارێكی دیکە داواتان لێبكەم، مەترسییەكانی كۆرۆنا بە هەند وەربگرن و پابەند بن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان."
سەرۆککۆماری عێراق
-د.بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەپەیامەکەیدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە دەڵێت، "به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕەمه‌زانه‌وه، پیرۆزبایی لە خۆتان و کەسوکارتان ده‌که‌م، و به‌تایبه‌تی که‌سوکاری شه‌هیدان که رۆڵه‌کانیان بۆ سه‌رفرازی گەل گیانیان به‌خت کرد."
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان لەپەیامێكیدا پیرۆزباییی لەموسڵمانان کرد.
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لەموسڵمانانی جیهان بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی دەكەم، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر‌و خۆشی بۆ گەلەكەمان.
گەلەكەمان ساڵێكی سەخت و پڕ قەیرانی بەڕێكرد، هیواخوازم جەژنی رەمەزان ببێتە وێستگەیەكی گرنگ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەو زاڵبوون بەسەر تەنگژەو قەیرانەكان، ئەم كارەش تەنهاو تەنها بە لەخۆبردوویی و یەكڕیزی بەدی دێت.
دووبارە جەژنی ڕەمەزان لەهەموو لایەك پیرۆز دەكەم، بەتایبەتی جەژنە پیرۆزەی خۆم لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و پێشمەرگە قارومانەكان دەكەم، داواكارم لەخوای گەورە ڕۆژوو و تاعەت و عیبادەتی هەموو لایەكمانی قبوڵ كردبێ.
لاهوور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌بۆنه جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه په‌یامێك ئاڕاسته ده‌كات و هیواده‌خوازێت ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان.
بافڵ تاڵه‌بانی هاوسەرۆکی یەکێتی
بافڵ تاڵه‌بانی هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و گه‌لی كوردستان و عێراق ده‌كات.
هیوادارم جه‌ژنێكی پڕ له دڵخۆشی و كامه‌رانی به‌سه‌رببه‌ن، ده‌مه‌وێت داوا له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بكه‌م ئه‌م جه‌ژنه بكه‌ین به بۆنه‌یه‌ك بۆ زیاتر زیندووكردنه‌وه‌ی رۆحی ته‌بایی، لێكنزیكبوونه‌وه و كاری هاوبه‌ش له‌پێناو دابینكردنی ژیانێكی شایسته و خۆشگوزه‌ران بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه ماندووی ساڵانێكی پڕ له ناسه‌قامگیری سیاسی و ئابووریین. پێویسته به‌دیهێنانی ماف و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داخوازییه ره‌واكانی خه‌ڵك كاری له‌پێشینه‌مان بێت و هه‌نگاوی جدی بنێین له‌و پێناوه‌دا.
Your Comment