مەترسیی زیادبوونی پەلامارەکانی داعش دژی پێشمەرگە و سوپای عێراق

بەشی جیهان- فەریق جەبار یاوەر فەرماندەیێکی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە شێوازی هێرش کردنەکانی داعش و هەڵکشانی ڕێژەی هەڵکوتانە سەر هێزە ئەمنییە کوردی و عێراقییەکان هۆشداریی دا.

کوردپرێس:

ئەندامانی شانە نووستووەکانی داعش لە ڕۆژانی ڕابردوودا دژی پێشمەرگە و سوپای عێراق چەند ئوپەراسیۆنێکیان ئەنجام داوە و بووە هۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیێک لەو هێزانە.

جەبار یاوەر وتەبێژی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵکشانی ڕێژەی هێرشەکانی داعش هۆشداریی داوە.

ناوبراو بە دەنگی ئەمریکا گوتووە ئەگەر هەیە داعش دیسان هێرشی مەترسیداری دیکەش دژی هێزە کوردییەکان و سوپای عێراق بکات.

جەبار یاوەر جەختیشی کردۆتەوە داعش شێوازی خۆی لە شەڕی دژبە پێشمەرگە و سوپای عێراق گۆڕیوە. ئەو گرووپە لە جێگەی ئەنجامدانی ئوپەراسیۆنی فراوان دەستی کردووە بە هێرشی سنووردارتر و ئامانجدارتر ئەوەش بۆتە هۆی گیان بەخت کردنی چەند هێزێکی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

جەبار یاروەر لەبارەی ئەنجامی دیداری نێوان فەرماندەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: مستەفا کازمی فەرمانی کردووە هاوکاریی زیاتر لە بواری هاوبەش کردنی زانیاریی هەواڵگری لەگەڵ پێشمەرگە بکرێت.

News Code 1976

Your Comment

You are replying to: .
captcha