کوردپرێس:
مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێوڕەسمێكدا پڕۆژەی گەشتیاری تەلەفریكی "چیای زاوا"ی لە شاری دهۆك كردەوە و لە وتەیێكدا باسی لەوەكرد، لە بەرنامەی حكوومەت دوو ئامانجی سەرەكیمان هەبوو، یەكێكیان چاكسازی و ئەوی دیكەش هەمەجۆركردنی ئابووری كوردستانە.
وتیشی، لە هەمەجۆركردنی ئابووری كوردستان هەموو هەوڵێك بۆ ئەوە دەدەین پڕۆژەی گەشتیاری لەگەڵ بەرنامەی دیكەی ئابووری، وەكو كشتوكاڵ و پشیەسازی جێبەجێ بكەین، بۆ ئەوەی سەرچاوەی داهات لە كوردستان زیاتر بێت و ناچار نەبین تەنیا پشت بە یەك سەرچاوەی داهات ببەسیتن.
سەرۆكی حكوومەت باسی لەوەش كرد، بەرنامەی چاكسازی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستمان پێكردووە و بەردەوام دەبین، زۆر ئاستەنگ دروست دەكرێت بۆ حكومەت و كابینەی نۆیەم بۆ ئەوەی چاكسازی جێبەجێ نەكرێت، بەڵام بەردەوام دەبین و بە پشتیوانی خوا و ئێوە، هیچ كەسێك ناتوانێت رامانبگرێت.
Your Comment